٢٤ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٣
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ئەنباری عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمی ئاخنکراویان کرد لە «قائیم»ی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمی ئاخنکراو لە دەروازەی ناوچەی «تیوان»ی شارستانی «قائیم»ی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق دوو سەرباز کوژران و ئەفسەرێکیش بریندار بوو.

ناوچەی «تیوان» لە ٢٥ کیلومەتریی ڕۆژھەڵاتی قائیم دا ھەڵکەوتووە. داعش لەپاش داگیرکردنی شاری موسڵی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ خێرا بەشێکی زۆری خاکی ئەم وڵاتەی خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەڵام سێ ساڵ دواتر شکستێکی قورسی توش ھات و ھێزەکانی عێراق توانییان لە ساڵی ٢٠١٧ تیرۆریستان لە وڵاتەکەیان دەرپەڕێنن.

سەرباری ئەمەش داعش ھەروا لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق دا بەشێوەیەکی نیوەچالاک ئامادەیە و جاروبار ھێرشێکی تیرۆریستی لە بڕێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە لەوانە ئەنبارو ئەنجام دەدات. بە تایبەت کە بەردەوام کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە بارەی جوڵەی گومان لێکراوی ئەمریکییەکان لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریاو ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ بووژاندنەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بە ناوێکی ترەوە، بڵاو دەبنەوە.

..........
340